chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەبۆنەی یادی (١٧) ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی کەناڵەکەو ھەموو ئەو بەرێزانە دەکەین، لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنی کوردسات-دا بەدڵسۆزییەوە ئەرکەکانیان ڕاپەراندووە.
کوردسات وەک نۆبەرەی میدیای بینراوی ئاسمانی کوردی لە باشوری کوردستان، ئەزموونی میدیایی و خزمەتەکانی بەکولتورو ھونەرو پێشخستنی کوردەواری، جێگای ستایشە.
ئومێدەوارین یادی دامەزراندنی کەناڵەکە، ببێتە بۆنەیەک بۆ برەودانی زیاتر بەبەرنامەکانی کەناڵی کوردساتی دایک و کەناڵەکانی تری دەزگای میدیایی کوردسات، بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە دەنگی زوڵاڵ و ڕەنگی روون و بێگەردنی کوردان بێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣١/١٢/٢٠١٦
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق