ھیومان رایتس وۆچ: داعش ١٣ گوندنشینی لەسێدارە داوە

harem

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ رایگەیاند بەھۆی راپەڕینی دوو گوندی باشوری موسڵەوە، تیرۆریستانی داعش ١٣ کەسی مەدەنییان لەسێدارەداوە کە دووانیان منداڵن.بەپێی راپۆرتێکی ھیوان رایتس وۆچ، لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵدا، دانیشتووانی گوندی “لەحود و لەزاکە”ی باشووری شارەکە، بەمەبەستی پاککردنەوەی گوندەکانیان لە تیرۆریستان راپەڕیوون.

روونیشیکردەوە نزیکەی ٣٥ کەس لە دانیشتووانی گوندەکان رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە و توانیویانە ١٩ چەکداریان بکوژن، بەپێی راپۆرتەکەی ھیومان رایتس وۆچ، دواتر تیرۆریستانی داعش ھێزیان بۆ گوندەکان رەوانەکردووە و ١٣ کەسیان لەسێدارەداوە کە دوو منداڵیان لەناودایە و ژمارەیەکیش لە قوربانییەکان بەشدارییان لە راپەڕینەکەدا نەکردووە.

لەما فەقیھـ جێگری بەڕێوەبەری بەشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوەکەش رایگەیاند پێویستە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەگەڵ دیلەکانی داعشدا بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشدارییان لە تاوانەکانی جەنگدا کردووە یاخود نا.وتیشی، پێویستە داواکاری گشتی بایەخێکی تایبەت بدات بەو تاوانانەی کە داعش بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەکانی ژێر دەستی ئەنجامی داون و دەچنە خانەی تاوانەکانی جەنگەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات