حکومەتی فنلەندا بڕیاری داوە مووچەیەکی مانگانە بداتە ئەو کەسانەی بێکارن، وەرگرتنی ئەو مووچەیەش بە بێ مەرج دەبێت و لەسەرەتای ساڵی دوو ھەزار و حەڤدەوە جێبەجێ دەکرێت، بەوەش فنلەندا دەبێتە یەکەمین وڵات لە جیھاندا کە ئەو سیاسەتە پەیڕەو بکات.
بەپێی ئەو ھەواڵەشی لەلایەن ڕۆژنامەی “ئیندپێندنت”ی بەریتانی بڵاوبۆتەوە, حکومەتی فنلەندا مانگانە بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە بێ ھیچ مەرجێک بڕی پێنج سەد و شەست یۆرۆ کە دەکاتە پێنج سەد و ھەشتا و پێنج دۆلار دەداتە دوو ھەزار کەسی بێکاری وڵاتەکە، ئەو کەسانەش بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ھەڵدەبژێرێن.
حکومەتی فنلەنداش ھیواخوازە کە ئەو ھەنگاوەی ببێتە ھۆکارێک بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و گوزەران و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و دەستەبەرکردنی ھەلی کاری نوێ، ئەگەر ئەو ھەنگاوەش سەرکەوتن بەدەستبھێنێت ئەوا حکومەتی وڵاتەکە مووچە بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە کەسانی بێکار تەرخان دەکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق