ئەردۆغان و عەبادی پەیوەندییەکانی بەغدادو ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن

chalack

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکەن، بڕیاریشە لە مانگی کانوونی دووەمدا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سەردانی بەغداد بکات.

دیوانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە: ئەردۆغان و عەبادی لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو ئەنقەرەو چڕکردنەوەی ھەوڵەکان لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش کردوە.

ھەر سەبارەت بەپەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو ئەنقەرە، بڕیاروایە لە مانگی کانوونی دووەمدا، بینالی یەلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ حەیدەر عەبادی ھاوتا عێراقییەکەی کۆبێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات