ئیسپانیا بۆ ڕێگری کردن لە پیسبوونی ھەوا سیستمی “تاک و جووت”ی ئۆتۆمبێل بەکاردەھێنێت

helin

ئیسپانیا بۆ ڕێگری کردن لە پیسبوونی ھەوا سیستمی “تاک و جووت”ی ئۆتۆمبێل بەکاردەھێنێت.

شارەوانی شاری “مەدرید”ی پایتەخت ڕێوشوێنی نوێ بۆ پیس بوونی ھەوای وڵاتەکە دەگرێتە بەر و سنور بۆ ھاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دادەنێت.

شارەوانی شارەکەش ئاشکرای کردووە کە ئەو ڕێوشوێنە بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گازی دووەم ئۆکسیدی “نیترۆجین”ەوە یە،کە گازێکی ژەھراوییە و کێشە بۆ سییەکان و ھەناسەدان درووست دەکات.

شاری “مەدرید”یش بە بەراورد بە شارە ئەورپییەکانی دیکە لە جێبەجێ کردنی ڕێوشوێنەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پیسبوونی ھەوا دواکەوتووە. بەوپێیەی لە لەندەن” ماوەی دە ڕۆژە ڕێوشوێنی لەو جۆرە گیراوەتە بەر و ھەروەھا “پاریس”یش ڕێوشوێنی ھاوشێوەی گرتۆتەبەر.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات