وەزارەتی پەروەردە: دەرماڵەی ھاندان توێژەرانی کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیارانیش دەگرێتەوە

chalack

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە دەرماڵەی ھاندان توێژەرانی کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیارانیش بگرێتەوە.
“عەبدولواحید محەمەد” جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای بەدواداچون و گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندان کە بۆ مامۆستایانی ناوشار بڕی ١٠٠ ھەزار دینارەو بۆ دەرەوەی شاریش بڕی ١٥٠ ھەزار دینارە، گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی ئەو دەرماڵەیە ھاوشێوەی مامۆستایان توێژەرانی کۆمەڵایەتی خوێندنگاکان و سەرپەرشتیارانیش بگرێتەوە، چونکە ئەو دوو توێژەش لە نێو ناوەندەکانی خوێندندان و ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایاندایە.
“عەبدولواحید محەمەد”وتیشی، دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان لە رۆژی ١/١٢/٢٠١٦ خەرج دەکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی بەشێکی پەروەردەکان ئاماری تەواوی مامۆستایانیان ئامادەنەکردوە لەسەر رێژەی مامۆستایانی ناو شارو دەرەوەی شار، بۆیە تائێستا خەرج نەکراوە.
“عەبدولواحید محەمەد” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە ئەو ھاندانە مانگانە بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات