لە بروسکەیەکدا کە ئاڕاستەی کەناڵی کوردسات کراوە، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستا، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیاری کوردسات دەکات، و بە ھەوێرنی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردی ناوی دەیات
ئەمەی خوارەوەش دەقی بروسکەکەیە:
بەرێز / بەرێوەبەری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی
بە ناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (١٧) ساڵەی دامەزارندنی کەناڵی کوردسات ەوە جوانترین پیرۆزبایتان لێدەکەین .
کەناڵی کوردسات لەماوەی ١٧ ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی ئیکجار مەزنی بەبواری رۆژنامەگەری کوردی کردوە و ھەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە خاوەنی تایبەتمەندی خۆی بوە ، بە ھەوڵ و کۆششی پۆلێک لە کادری بەتوانا و پرۆفیشنال کەناڵەیان گەیاندوەتە ئەمساتە و خاوەنی پەیامی تایبەتی خۆی بوە لە خزمەتکردن بە بوارەکانی سیاسی و پرسە نەتەوەی و نیشتیمانی و ئابوری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ھونەری و و تەندروستی و ژینگە وەرزش و منداڵان و کلتور و کەلەپور بواری دراما و دۆبلاژ و سەرجەم سێکتەرکانیتر، ئەم کەناڵە قوتابخانەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی کادری بەتوانای راگەیاندن و ئێستا ژمارەیەکیان لە کەناڵەکانیتر کاردەکەن .
کەناڵی کوردسات بوە ھەوێنی دامەزراندنی دەزگایەکی میدیایی کە ئێستا خۆی لە ( دوو کەناڵی بینراوی ئاسمانی و دوو رادیۆ و ماڵپەرەکانی کوردسات) دەبینێتەوە
ھیوادارین کوردسات درێژە پێدەری دروشمە سەرەتا و سەرەکیەکەی خۆی بێت و دەنگ و رەنگی ھەموان بێت .
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و ھیوای ھەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین…
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
٣١/١٢/٢٠١٦
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق