لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییانەی پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان دەکرێت ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق زیاتر لە ھەشت سەدو یانزە ھەزار لیتر نەوتی بەسەر ئاوارەکانی ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سەڵاحەدیندا دابەشکرد .
محمد ئەیاد حسێنی ، بەرپرسی بەشی نوێنەرایەتیەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان لە رگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، تیمەکانی وەزارەتەکە لە پارێزگای ھەولێر چوارسەد و بیست و چوار ھەراز لیتر نەوتی سپییان بەسەر ئاوارەکانی نیشتەجێی قەزای شەقڵاوە و ھەریەک لە ناحیەکانی عەینکاوە و بەحرکەو ئاوارەکانی کەمپی خازر دا دابەشکردووە .
ھەروەک ئاماژەشی داوەبەوەی کە دووسەد ھەزار و شەش سەد لیتر نەوت بەسەر ئاوارەکانی قەزای سنجار و سێمێل و خانکی و سیجیدا دابەشکردووە و ھاوکات دە ھەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدیندا دابەشکراوە .
بەرپرسەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاندووە ، ھەر لە چوارچێوەی ئەو ھاوکاریانەی پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان دەکرێت ، پێنج ھەزار و نۆسەد و سی و حەوت بەشە خۆراک بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی حەسەن شامی دوەم و جەدعە و مەدرەج و زیلەکان و العلم”دا دابەشکراوە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق