ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ٢٠١٦دا گەیشتونەتە ئیتاڵیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە

harem

لەگەڵ بەردەوامیی شەپۆلی کۆچدا بەرەو و ڵاتانی ئەوروپا، ژمارەی کۆچبەران لە زیادبوندایە و لە ساڵی ٢٠١٦ شدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گەیشتونەتە ئیتاڵیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە ، وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەساڵی ٢٠١٦دا لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە وڵاتەکە ١٨١ ھەزاری تێپەراندووە ، کە ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ بەرێژەی لە سەدا ١٨ زیادیکردووە .

لایخۆشیەوە ماریۆ مۆرکونی ، بەرپرسی دەزگای کۆچی ئیتاڵیا لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتـەکە رایگەیاندوە ، لە رووی ژمارەی کۆچبەرانەوە ، ساڵی ٢٠١٦ ساڵێکی پێوەری بووە و وێرای ھەموو ئاستەنگ و ھۆشدارییەکانیش ئیتاڵیا توانیویانێتی خۆراگر بێت و پێشوازی لەو کۆچبەرانە بکات کە لە ٢٠١٦ دا گەیشتونەتە وڵاتەکە .

ھاوکات وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئیتاڵیاش رایگەیاندووە بەپێی ئەو ئامارەی لەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا گەیشتۆتە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کۆچبەر .

لە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا کە بۆ رێگریکردن لە بەردەوامی شەپۆلی کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا ئیمزاکرا ، ئاراستەی کۆچبەران لە یۆنانەوە بەرەو ئیتاڵیا گۆڕا کە رۆژانە دەیان کۆچبەر لە رێی دەریاوە روو لە وڵاتـەکە دەکەن ، بەپێی ئەو ئامارانەش کە لەلایەن رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیەوە بڵاوکراوەتەوە ساڵی ٢٠١٦ سەختترین و مەترسیدارترین ساڵی کۆچبەران بووە بەو پێیەی لە سەرەتای ساڵەکەوە نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەر لە رێی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات