یەکێتی مامۆستایان پرۆژەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان گەڵاڵەدەکات

razz

یەکێتی مامۆستایان پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەروەردە و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن گەڵاڵەدەکات.

“ئەحمەد کەرکوکی” ئەندامی لیژنەی پەروەردە و داکۆکی لە مافی مامۆستایان لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند،وەک ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر رەوشی ئێستای پەروەردە و بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن نەکەوێتە قەیرانێکی قوڵترەوە و خوێندن لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین پەکی نەکەوێت پرۆژەیەکیان گەڵاڵە کردوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی دەکەن.

“ئەحمەد کەرکوکی”وتیشی، لە پرۆژەکەدا ھاتووە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بۆ ماوەی مانگێک دوابخرێت، ھەروەھا پرۆگرامی خوێندن لە ھەندێک بابەت کەمبکرێتەوە، بە تایبەت قۆناغی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی .

“ئەحمەد کەرکوکی”ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پرۆژەکەدا باس لەوە کراوە حکومەت بەرامبەر داواکاری مامۆستایان نەرمی بنوێنێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانیەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە لەوەزیاتر پەکی نەکەوێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات