شەش خۆراک ڕێگری دەکات لە توشبوون بە جەڵدەی مێشک

razz

شەش خۆراک ڕێگری دەکات لە توشبوون بە جەڵدەی مێشک:

١-شکولاتە:بە پێی توێژینەوەیەکی سویدی خواردنی شکولاتە ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە جەڵدەی مێشک لە پیاواندا،ئەمەش پاش ئەو تاقیکردنەوەیە ھات کەلەسەر ٣٧ ھەزار پیاو ئەنجامدرا کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ گرنگیان بە خواردنی شکولاتە دا،دەرکەوت مەترسی توشبوونیان بە جەڵدەی مێشک  %٧٠ کەمتربوو لە چاو ئەو کەسانەی کە گرنگیان بە خواردنی شکولاتە نادەن.

٢-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە لە گەنم دروست دەکرێت: بە پێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی ئەو خانمانەی ڕێژەیەکی زۆر لەو خواردنانەیان خواردوە کە لە گەنم دروستکراوە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵدەی مێشک بە ڕێژەی %٧٠ لەو خانمانە کەمتربووە کە گرنگیان بە خواردنی نەداوە.

٣-میوەی مزر(لالەنگی،پرتەقاڵ،لیمۆ):ئەم میوانە مەترسی توشبوون بە جەڵدەی مێشک لە خانماندا کەمدەکاتەوە،بەپێی توێژینەوەیەک کەلەسەر ٧٠ ھەزار خانم ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵدەی مێشک بەراورد بەو خانمانەی گرنگیان بە خواردنی مزرەمەنی نەداوە %١٩ کەمترە.

٤-سەوزەمەنی: بەپێی توێژینەوەیەک کەلە گۆڤاری کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە،ئەو خانمانەی نەخۆشی دڵیان نیە و بەردەوامن لە خواردنی سەوزەمەنی مەترسی توشبوونیان بە جەڵدەی مێشک بەراورد بەو خانمانەی گرنگی بە خواردنی سەوزەمەنی نادەن بەڕێژەی %١٧ کەمترە،وە ئەو خانمانەشی کە گرفتی نەخۆشیەکانی دڵیان ھەیە و گرنگی بە خواردنی سەوزەمەنی دەدەن مەترسی توشبوونیان بە جەڵدەی مێشک %٥٧ کەمترە لە چاو ئەو خانمانەی گرفتی نەخۆشیەکانی دڵیان ھەیە و گرنگی بە خواردنی سەوزەمەنی نادەن.

٥-شیری کەم چەوری: مەترسی توشبوون بە جەڵدەی مێشک کەمدەکەنەوە،بەپێی توێژینەوەیەک کە پێگەی جیھانی”ھوفین توبنوس” بڵاوی کردۆتەوە گرنگی دان بە خواردنی شیری کەم چەوری مەترسی توشبوون بە جەڵدەی مێشک %١٧ کەمدەکاتەوە بەراورد بەو کەسانەی گرنگی بە خواردنی نادەن.

٦-ماسی: بەپێی توێژینەوەیەک کەلە ئاژانسی ڕۆیتەرزی جیھانی بڵاوکراوەتەوە،خواردنی ماسی چەند جارێک لە ھەفتەیەکدا،مەترسیەکانی توشبوون بە جەڵدەی مێشک کەمدەکاتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات