خەرجکردنی پارەی ھاندانی مامۆستایان سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە

chalack

خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە، بەبێ دیاری کردنی بەشەوانە.
“شێرکۆ سەعید” بەرێوبەری ژمێریاری لە پەروەردەی گشتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی و رەچاوکردنی “بەشەوانە”.
رونیشیکردەوە، دوای دەرکردنی رێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە بڕگەی “شەش”دا بڕی تەواوکردنی بەشەوانە دیاری کرابوو، وەزارەتی پەروەردە دڵنییایی داوە بەمامۆستایان ھەر مامۆستایەک لە خوێندنگاکان وانە بڵێتەوە دەرماڵەی ھاندانەکە دەیگرێتەوە، لە ئێستاشدا رێنماییەکان گشتاندنی بۆ کراوەو بەرێوبەری خوێندنگاکان لیستی مامۆستایان ئامادە دەکەن بۆ خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە.
لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدرا مامۆستایانی دەرەوەی شار “سەدو پەنجا ھەزار”و مامۆستایانی سەنتەری شارەکان “سەد ھەزار” دیناریان وەک دەرماڵەی ھاندان بۆ خەرج بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات