وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشداریی دەدات لە چوونی تیرۆریستانی داعش لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی تر

razz

ئیبراھیم جەعفەری”وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشداریی دەدات لە چونی تیرۆریستانی داعش لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی تر.

جەعفەری لەدیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزانی ولاتانی ئەوروپا لە بەغداد، وردەکاریی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵی خستەروو و ستایشی ئەو پشتیوانیە نێودەولەتیەی کرد کە بۆئەو مەبەستە پێشکەش بە عێراق دەکرێت.

وەزیری دەروەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد جەنگی دژی داعش کۆتایی دێت ، بەڵام بەدووری نەزانی تیرۆریستانی داعش لە عێراقەوە بچنە وڵاتانی تر، جەختیشی کردەوە،عێراق چاوەرێی ھاریکاریی زیاتری کۆمەڵی نێودەوڵەتیە بۆ بنیادنانەوەی ژێرخانی ئەو ناوچانەی لە چنگی داعش رزگارکراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات