helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
توێژینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە لە سەدا شەستی گرێ شێرپەنجەییەکان بەھۆی سیستمێکی ناتەندروستی ڕۆژانەی ژیانەوە درووست دەبن و تەنھا لە سەدا چلی درووست بوونی گرێی شێرپەنجەیی بۆ ھۆکاری بۆ ماوەیی دەگەڕێتەوە.
پسپۆڕانی تەندروستی ڕاشیدەگەیەنن کە جگەرەکێشان و قەڵەوی و شێوازێکی ناتەندروستی ژیان کە جوڵەی کەمی تێدا بێت, سەرجەمیان ھۆکارن بۆ زیادبوونی ئەگەرەکانی توشبوون بە گرێ شێرپەنجەییەکان.
دەشڵێن کە ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا وەرزش ئەنجام نادەن و جوڵەیان کەمە, ئەوا مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی ڕەحم و ڕیخۆڵە و سییەکان بەڕێژەی لە سەدا دە زیاد دەکات. ھاوکات زۆر بەکارھێنانی خوێ بە شێوەیەک ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە شەش گرام خوێ بخورێت, ئەوا ھۆکارە بۆ لە سەدا چواردەی حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق