ڤیدیۆ.. مەراسیمی”٢٥” ساڵەی کۆچی سەرکردەی تێکۆشەر”عومەر دەبابە”لەھۆڵی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

harem

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردەی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان، مەراسیمی “بیست و پێنج” ساڵەی کۆچی سەرکردەی تێکۆشەر “عومەر دەبابە” لە ھۆڵی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو، لە مەراسیمەکەدا ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و مەلا بەختیار لە وتارێکیاندا ئاماژەیان بە قارەمانیەتی و لێھاتوویی و تێکۆشانی سەرکردەی کرچکردوو عومەر دەبابە (کاکی کاکان) کردو خەبات و رۆڵی ئەو سەرکردە قارەمانەیان بەرز نرخاند، دواتر لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا رۆڵی سەرکردەی کۆچکردووی گەلەکەمان عومەر دەبابە نمایش کرا کە تێیدا سەرۆک مام جەلال باسی لە رۆڵ و لێھاتوویی و تێکۆشانی ئەو سەرکردە قارەمانە دەکرد، لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا تاجە گوڵینەی سەرۆک مام جەلال و خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لەسەر گڵکۆی سەرکردەی رۆژە سەختەکان” عومەر دەبابە”دانرا و بەردەوامیدان بە خەباتەکەی دووپات کرایەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات