ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی تایبەت بەپێدانی چەک بەھاووڵاتیان پەسەند دەکات

razz

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی تایبەت بەپێدانی چەک بەھاووڵاتیان پەسەند دەکات و ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

عەبدولعەزیز حەسەن بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا کۆنەکەی عێراق، پارێزگانیش دەسەڵاتی ئەوەیان ھەبوو مۆڵەتی ھەڵگرتن و کڕین و فرۆشتنی چەک بە ھاووڵاتیان بدەن، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران لەدواین دانیشتنیدا یاسایەکی نوێی تایبەت بەچەکی پەسەندکردووە. وتیشی، بەگوێرەی یاسا نوێیەکە تەنھا وەزارەتی ناوخۆی عێراق یان ئەو لایەنەی وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی پێدەدات، دەتوانێت مۆڵەتی ھەڵگرتن و کڕین و فرۆشتنی چەک بە ھاووڵاتیان بدات.

عەبدولعەزیز حەسەن ڕاشیگەیاند، سەبارەت بەھەرێمی کوردستانیش لەیاساکەدا ئەو دەسەڵاتە تەنھا بە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ دراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاسایە ھێزە رەسمییەکان ناگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا رێگە بەھیچ ھێز و لایەن و بازرگانێک نادرێت لەوڵاتانی دەرەوە چەک ھاوردەی ناوخۆی عێراق بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات