harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ ماوەی سێ مانگی تر رێوشوێنەکانی چاودێری کردنی سنورەکان لە نێوان وڵاتی ناوچەی شنگندا درێژ کردەوە ، بەو پێیەش بۆ ماوەی سێ مانگی تر رێوشوێنەکانی چاودێری کردنی سنورەکان لە نێوان نەمسا و ئەڵمانیا و دانیمارک و سوید و نەرویژ درێژ دەکرێنەوە. لەبنەڕەتدا ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی وڵاتانی ئەندام لە ناوچەی شنگن ئازادە بەڵام دوای ئەوەی لەماوەی دوو ساڵی رارابردوودا سەدان ھەزار کۆچبەری نایاسایی ڕویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد ، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا رێوشوێنەکانی چاودێری کردنی سنورەکانیان چڕ کردەوە بۆ رێگری کردن لە شاڵاوی کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتانە.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەمە دووەمین جارە کۆمسیۆنی ئەوروپا بریاری چاودێری کردنی سنورەکانی وڵاتانی ناوچەی شنگن درێژ دەکاتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق