نزیکەی ٧٥٠ ھەزار مووچەخۆر ناویان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار کردووە

chalack

ئەو کەسانەی بەھەرھۆکارێک لە دەرەوەی وڵاتن ئەگەر بەڵگەی یاساییان ھەبێت، لە دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
“نەورۆز مستەفا” سەرۆکی ژوری عەمەلیاتی سلێمانی بۆ سیستمی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی تۆماری سیستمی بایۆمەتری مووچەخۆران لە “پانزە”ی شوباتی ئەمساڵ کۆتایی دێت، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن لە دوای ئەو رێکەوتەوە دەگەڕێنەوە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بەمەرجێک بەڵگەی یاساییان ھەبێت، ھەروەھا ئەگەری ئەوە ھەیە لە پارێزگاکان چەند بنکەیەک بۆ تۆماری ئەو کەسانە دابنرێت کە لە دەرەوەن بە ھۆکاری نەخۆشی یاخود خوێندن یان ھەر ھۆکارێکی تر.
“نەورۆز مستەفا” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە سەیری ژمارەی تۆماری مووچەخۆران دەکەن ئەگەر ژمارەکە گەیشتە ئەوەی کە بەشێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمار کرد نەکردبوو، ئەوا پێدەچێت ماوەی تۆمارکردن درێژ بکرێتەوە، دڵنیایشی دایە مووچەخۆران کە مافی ھیچ کەسێک نافەوتێت.
“نەورۆز مستەفا” ئاشکراشیکرد، لە نزیکەی ملیۆنێک و دوو سەد ھەزار مووچەخۆر نزیکەی حەوت سەدو پەنجا ھەزار ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات