مانگی ڕابردوو بەبەھای زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە

harem

بەھای فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بووە و لەو مانگەدا ٣٦ کۆمپانیای جیھانی نەوتیان لە عێراق کڕیوە .

کۆمپانیای بازارکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاندووە مانگی رابردوو زیاتر لە ١٠٩.١ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرەو کەرکوک ھەناردەی دەرەوە کراوە کە لەو رێژەیە بری ١٠٧ ملیۆن بەرمیلی نەوتی بەسرە بووە ، کۆی داھاتی ئەو بڕە نەوتە ھەناردە کراوە زیاتر بووە لە ٥ ملیار دۆلار و تێکرایی نرخی یەک بەرمیل نەوتیش ٤٦ دۆلاری ئەمریکی بووە .

ئەو نەوتەی کە ھەرنادە کراوە لە بەندەرەکانی بەسرەو بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردە کراوە ، سۆمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە مانگی رابردوو ٣٦ کۆمپانیای جیھانی کە لەناویاندا ھەردوو کۆمپانیای شیفرۆن و ئێکسۆن موبیلی ئەمریکی و شێلی بەریتانیی و پترۆناسی مالیزی ھەبووە نەوتی عێراقیان کڕیوە .

سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند ھەناردەی نەوتی عێراق لە رۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیلی تێپەراندووە بێ ئەوەی ئەو بڕە لە ھەناردەی نەوت کاریگەری ھەبێت لەسەر رێکەوتنی ئۆپیک سەبارەت بە سنوردارکردنی بەرھەمی نەوت لەناو وڵاتانی بەرھەم ھێندا .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات