کۆمپانیای جەنرال ئەلیکتریک دوو وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا دروست دەکات

harem

عێراق و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گرێبەستێکیان بۆ دروست کردنی دوو وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ھەردوو پارێزگای موسەننا و زیقار بە بەھای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار ئیمزا کرد.

نووسینگەی “حەیدەر عەبادی ” سەرۆک وەزیری عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە عەبای ئامادەی رێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە بووە، ھەر لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیری عێراقدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بە پێی ئەو گرێبەستە دوو وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ھەردوو پارێزگای موسەننا و زیقار دروست دەکرێن کە توانای بەرھەم ھێنانی ١٥٠٠ مێگاوات کارەبایان ھەیە، تێچووی دروست کردنی ئەو دوو وێستگەیە یەک ملیار و ٤٩ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلارە و پرۆژەی دروست کردنی دوو وێستگەکەش لە لایەن کۆمپانیای “جەنرال ئەلیکتریک” ی ئەمریکییەوە جێبەجێ دەکرێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات