بۆ جارێکی تر حکومەتی تورکیا ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دەکات

harem

بۆ جارێکی تر، حکومەتی تورکیا ھەرەشەی ھەڵوەشاندنەوە ئەو رێککەوتنە دەکات کە لەگەڵ یەکێـتی ئەوروپا و یۆنان لەبارەی کۆچبەرانەوە ئیمزای کردووە ، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەسینا رەتیکردەوە ئەو ھەشت سەربازە رادەستی تورکیا بکاتەوە کە لە ھەوڵی کودەتا سەربازییەکەی ساڵی رابردووی تورکیادا تێوەگلاون .

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا راگەیاندووە ئەنقەرە ھەنگاوی پێویست دەگرێـتەبەر ، ئەگەر یۆنان ئەو ھەشت سەربازەی رادەستنەکاتەوە کە لەدوای ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی پانزەی تەموزی ساڵی رابردوودا بەرەو ئەو وڵاتە ھەڵھاتوون ، لە دیارترین ئەگەرەکانیش ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی کۆچبەرانە لەگەڵ ئەسینا کە تایبەتە بەگەرانەوەی کۆچبەران لە یۆنانەوە بۆ ئەو تورکیا .

لە بەرامبەریشدا ، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە ، یەکێتیەکە دڵنیایە لەوەی رێککەوتن و ھەمانگی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە کۆچبەران بەپتەوی دەمێنێتەوە .

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ، حکومەتی یۆنانی بە داڵدەدانی ژمارەیەک لە سەربازە تۆمەتبارەکانی کودەتاکەی ساڵی رابردووی تورکیا تۆمەتبار کرد و رایگەیاند بریارەکەی دادگای ئەسینا لەبارەی رادەست نەکردنەوەی ھەشت سەربازی تورکییەوە ئەنقەرەی نیگەران کردووە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات