لە ھەندێک شوێن.. زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە

harem

شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و لەو بارەیەشەوە پەیامنێری کوردسات ڕایگەیاند کە لەماوەی چل و ھەشت سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە سنووری باڵەکایەتی و قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی سیدەکان و گوندەکانی بناری قەندیل و دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران باریوە.

بەشێوەیەک لە ھەندێک شوێن و بەتایبەتییش لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە.

بەوھۆیەشەوە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان ڕوبەڕووی ئاستەنگ بۆتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات