دکتۆر ئۆز لەیەکێک لە بەرنامەکانیدا ئامۆژگاری دا بە سپیکردنەوەی ددانەکان بە دوو ڕێگای زۆر ئاسان:
ڕێگای یەکەم: بەکارھێنانی توێکڵی پرتەقاڵ،سەرەتا پێویستە پرتەقاڵەکە پاک بکرێت و لە پاشاندا بەشە سپیەکەی توێکڵەکەی بدرێت لە ھەموو ددانەکان،لە دوایدا ددانەکان بە فڵچە وھەویری ددان بشۆردرێت.
ڕێگای دووھەم: پێکھاتەیەک کە پێکدێت لە لیمۆ، کاربۆناتی سۆدیۆم(پیکین پاودەر)،تۆزێک ئاو،ھەویری ددانی سپی.
سەرەتا پێویستە ددانەکان بۆ ماوەی دوو خولەک بشۆردرێت،لەپاشاندا فڵچەکە بکرێتە ئاوی لیمۆوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ددانەکانی پێبشۆردرێت.
پێویستە ھەویری ددانەکە بکرێتە سەر فڵچەکە و لەدوایدا پیکین پاودەرەکەی بکرێتە سەر،و بۆماوەی یەک خولەک ددانی پێبشۆردرێت،لەپاشاندا ئاو لەدەم وەربدرێت،جارێکی دیکە پیکین پاودەر و ئاوەکە لە دەمدا غەرغەرەی پێبکرێت،لەدوایدا ددانەکان بە ھەویری ددان بشۆردرێت پێویستە لە پاش شتنی بۆ ماوەی ١٥ خولەک ھیچ نەخورێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق