حکومەت دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کەھیچ کێشەو مەترسییەک لەسەر موچەکانیان نییە

harem

حکومەتی عێراق فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە بۆ ئەم ساڵ ھیچ کێشەو مەترسییەک لەسەر موچەکانیان نییەو ئەو زانیارییانەی لەو بارەیەشەوە بڵاودەکرێنەوە راست نین.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەبوونی کێشەو مەترسی لەسەر موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران رایگەیاند، حکومەتی عێراق پلان و بەرنامەی تایبەتی بۆ موچەی فەرمانبەران ھەیەو بەردەوامیش دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەو پلانە.ڕاشیگەیاندوە، چەند دەزگایەکی میدیایی بەبێ ئەوەی ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویان ھەبێت ناوبەناو ھەواڵ و زانیاری بڵاودەکەنەوە کەموچەی ئەمساڵی فەرمانبەران مەترسی لەسەرەو پێدەچێت کەمبکرێتەوە یان لەوادەی خۆیدا دابەش نەکرێت و دوابکەوێت.

تەئکیدیشیکردۆتەوە، حکومەتی عێراق سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە کەئەو جۆرە ھەواڵانە دوورن لەڕاستییەوەو ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکە ھیچ کێشەو مەترسییەک لەسەر موچەی فەرمانبەران موچەخۆران نییە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات