ئازاد محەمەد: بەرژەوەندی ھاووڵاتیان چۆن پێویست بکات بەو جۆرە بڕیار لەسەر ٢٠ ئەمپێری دەدەین

harem

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی گۆڕانکاری لە سیستمی پاشەکەوتی موچەو ئەگەری دانانی سیستمی جۆزەی بیست ئەمپَیری و لایەنەکانی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانی پارێزگاکە تاوتوێکرد، دەربارەی گۆڕانکاری لە پۆستی قائیمقامی سلێمانیش سەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیاند لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەو گۆڕانکاریە دەکرێت.

رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەبەشداری ھەموو فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو پێنج تەوەری پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و ھاوڵاتیانی تاوتوێکرد، دەربارەی پرۆژەی گۆڕانکاری لە سیستمی پاشەکەوتی موچە کە پرۆژەی گشتگیری ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمە، جارێکی تر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپێویستی زانی حکومەتی ھەرێم لە بەرژەوەندی موچەخۆراندا گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا بکات , دەربارەی ئەگەری دانانی جۆزەی بیست ئەمپێریش ئەنجومەنەکە رایگەیاند تا دڵنیا نەبنەوە پرۆژەکە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیاندایە رەزامەندی لەسەر دەرنابڕن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات