زاناکان دڵنیاییان داوە بە چەند سودێکی گرنگی گەرماوکردن پێش خەوتن ئەو سودانەش بریتین لەمانە:
١-نەمانی سەرئێشە: یەکێک لەو ھۆکارانەی کە وادەکات بێبەشبیت لە خەو سەرئێشەیە،ھەربۆیە گەرماوکردن پێش خەوتن یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ئەم سەرئێشەیەدا.
٢-دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی سیەکان بەشێوەیەکی سروشتی: کە بەھۆی گیرانی ڕێڕەوی لووت ئەم دۆخە ڕودەدات، کە ئەمەش بەزۆری بەھۆی ھیلاکیەوە توشی مرۆڤ دەبێت،ھۆکارێکە بۆ بێتوانایی لەکاتی خەوتندا،ھەربۆیە گەرماوکردن پێش خەوتن زۆر گرنگە یارمەتیدەرە لە بەخشینی خەوێکی ئارام.
٣-گەرماوکردن ڕاستەوخۆ پێش خەوتن دەبێتەھۆی ڕزگاربوونی پێست لە چەوری کەڵەکەبوو،کە ھۆکارێکە بۆ گیرانی دەرچەی پێست و دەرکەوتنی زیپکە،ھەربۆیە گەرماوکردن بە ئاوی شلەتێن پێش خەوتن یارمەتیدەرە لە شێداری پێست و پێدانی ڕوخسارێکی جوان بە کەسەکە.
٤-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە حەساسیەت: زۆر ھۆکار ھەن وادەکەن کە مرۆڤ توشی حەساسیەت ببێت نموونەش ئەو مادانەی کەلە دەوروبەرماندان،کە زۆرجار بەپێست و جل و بەرگەوە دەنوسێن،ھەربۆیە گەرماوکردن بە ئاوی شلەتێن پێش خەوتن زۆر گرنگە و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە حەساسیەت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق