زۆر خەوی پەیوەندی بە تەممەڵیەوە نیە

helin

بۆ لەمەودووا نیگەرانی ئەوە مەبن کەرۆژانە بە نارێکی ھەڵسابن لە خەو واتان زانیبێت کە جەستەیەکی تەممەڵتان ھەیە و کەسانێکی تەممەڵ بن ، بە پێچەوانەوە ئەوە ھۆکاری دیکەی لە پشت ئەوەوە ھەیە.

دڵنیام لە ژیانتانا رووبەرووی ئەوە بوونەتەوە کاتێک کاتژمێری ئاگادار کردنەوەکەتان لە پشت سەرتانەوە بۆ بەئاگا ھاتنەوە لێی داوە و ئێوەش کاتەکەیتان دوواخستووە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بننون ، یان دەتوانم بڵێم رووبەرووی ئەوەش بونەتەوە کە جار ھەبووە بە دەنگەکەشی بە ئاگا نەھاتوونەتەوە ، دڵ لە دڵ مەیە ئەگەر ئەوەشت بەسەر ھاتبێت تۆ کەسێکی کەمتەرخەم و تەممەڵ نیت ، بەڵکو پێشتر تۆ کەسێک بوویت بە کەمتەرخەمیەوە کاتەکانی خەوت دابەش کردووە و ئەنجامەکەی ئێستا دەرھاویشتەی پێشترە.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە دەرئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە ، ئەو کەسانەی کاتەکانی خەویان دابەش کردووە بە یەکسانی و بەشێوەیەکی درووست دەخەون زیاتر زیرەکی لە مێشکیاندا درکی پێ دەکرێت و لە کارەکانیاندا زیاتر دەتوانن داھێنان بکەن و ئارەزوویان بۆ کار کردن ھەیە ، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی ھەر رۆژەو لە کاتێکدا دەخەون ئەو کەسانەن کە ناتووانن داھێنان بکەن لە ژیانیاندا ، بەڵام لەم نێوەندەدا کەسانێک ھەن کە دەیانەوێت کاتەکانیان رێک بکەنەوە بەڵام.

ئەم بابەتە بووەتە ناونیشانی توێژینەوەیەکی زانکۆی ساوزمبتۆنی بەریتانیا و تیایدا روون کراوەتەوە ئایا دەتەوێت بەباشی بژیت و کێشەی تەندروستیت نەبێت ئەوا بەباشی بخەوە و کاتەکانت بەباشی دابەش بکە ، ھەروەھا ئەگەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای رۆژدا بەئاگا بێیت ئەوا رۆژێکی باشت لەبەردەمدا دەبێت بۆ ئەوەی گۆرانکاری لە ژیانا بکەیت.

ھەروەھا توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەو کەسانەی کە درەنگ ھەڵ دەستن لە خەو ، بەو کەسانەی ووتوە کە ئێوە شکست خواردوون لە ژیانتانا چونکە ئەوەنە ناخەون کە سوودتان پێ بگەیەنێت ، ھەروەھا بەو کەسانەش کە خەو لە ٢٤ کاتژمێرەکەدا بەشیان ناکات ، پێیان دەڵێێت، ئێوە پێویستتان بە پشوویەکی باشەو لە گەڵیشیدا گۆرانکارییەکی باش بکەن لە ژیانتاتنا ، تایبەت بە مەترسیەکانی خەو ئەوەی ئاشکرا کردووە ، کە ھەندێک کەس لە ٢٤ کاتژمێرەکەدا ١٢ کاتژمێر دەخەوون ، ئەو کەسانە بە نەخۆش ناو دەبات و روونیش کراوەتەوە کە ئەو کەسانە زوو توشی نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەوی و نەمانی بەرگری دەبن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات