ئایا نانی بەیانی زیانبەخشە؟ توێژینەوەیەکی تازە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە

chalack

توێژەرێکی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، نانی بەیانی بۆ زۆربەی خەڵکی زیانی تەندروستی ھەیە، مەترسیەکەشی لە جگەرە کەمتر نیە، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەک کە لەم دواییەدا ئەنجامیداوە.
وەک ئاشکرایەو زانراوە نانی بەیانی گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و بەگرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت و وزەی پێویست دەدات بەجەستە بەدرێژایی ڕۆژەکە.
تیرنیس کیلی لیکسر توێژەری بەریتانی، ئەو بۆچونە پێچەوانە دەکاتەوەو لەژێر ناونیشانی “نانی بەیانی مەترسیدارترین ژەمی خواردن” کتێبێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت “پێویستە لەوە تێبگەن نانی بەیانی ھاوشانی جگەرەیە لە زیاندا”.
ئەم توێژەرە پێش ٨ ساڵ تووشی نەخۆشی شەکرە بوو، ڕۆژانە بەبەردەوامی چاودێری ڕێژەی شەکری خوێنی خۆی دەکرد، بۆی دەرکەوت، ڕێژەی شەکر بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەبێتەوە دوای خواردنی نانی بەیانی، ھەر کات نانی بەیانی نەخواردبێت، ڕێژەی شەکر بەدڕێژایی ڕۆژەکە جێگیر بووە.
ئەو توێژەرە دەڵێت: ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەشیان نیە نابێت ژەمی بەیانی بخۆن، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە، نانی بەیانی ھۆکارە بۆ نەخشی شەکرەو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گیرانی شاخوێنبەرەکان.
کیلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەخۆشی شەکرە گەیشتونەتە ھەمان دەرئەنجام و توێژینەوەیەکیان پێشکەش کردووە، تیایدا ھاتووە کە “پەیوەندییەکی بەھێز ھەیە لەنێوان نانی بەیانی و گیرانی شاخوێنبەرەکان”.
بەپێی ئم توێژینەوەیە بێت، نانی بەیانی گرنگترین ژەمی ڕۆژ نیە، وەک پێشتر دەوترا، ھەربۆیە ڕێنمایی ئەوە دەکرێت ئەگەر کەسێک ھەستی بەبرسێتی نەکرد با ڕۆژەکەی بەبێ نانی بەیانی دەستپێبکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە، نابێت ئەم ڕێنماییە بەسەر ھەموو کەسێکدا جێبەجێ بێت، بەتایبەت مناڵان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات