کۆشکی سپی: بڕیارەکانی ترامپ بۆ دوورخستنەوەی ھەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا

razz

کۆشکی سپی دەڵێت، بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و دورخستنەوەی ھەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا.

“شۆن سپێنسەر” وتەبێژی کۆشکی سپی: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای روونکردەوەو رایگەیاند،پاراستنی ھاووڵاتیانی ئەمریکا لە پێشینەی کارەکانی دۆناڵدترامپە.وتیشی، بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و دورخستنەوەی ھەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا.

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترامپ داوایەکی ئاڕاستەی پنتاگۆن کردووە پلانێک بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی داعش دابڕێژێت.

جەختیشیکردەوە، تیرۆریستانی داعش ھەڕەشەیەکی گەورەن لەبەر ئەوە پێویست بە ستراتیژییەکی نوێ دەکات بۆ لەناوبردنیان. شۆن سپێنسەر راشیگەیاند،: ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئامادەی ھەماھەنگیکردنە لەگەڵ وڵاتانی جیھان بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆر .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات