ترامپ و پوتن یەکەم پەیوەندی تەلەفونییان ئەنجامدا

razz

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا یەکەم پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجامدا دوای دەست بەکاربوونی ترامپ لە کۆشکی سپی .

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا دوای ئەنجامدانی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە رایگەیاند پەیوەندییە تەلەفونییەکە ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی باشکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ .

ھەر لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەوە کرملن رایگەیاند کە ترامپ و پوتن رێکەوتون لەسەر ئەوەی ئەولەویەت بدەن بە ڕوبەروبوونەوەی تیرۆر و چرکردنەوەی ھەماھەنگی نێوان ئەمریکا و روسیا لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا .

کرملن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ترامپ و پوتن ٥٠ خولەکی خایاندووەو تیایدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی قەیرانی سوریا و رەوشی ئۆکرانیا و پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و رەوشی نیمچە دورگەی کۆریا ،لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا پوتن و ترامپ رێکەوتون لەسەر باشکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا و ھاوکات رێکەوتون لەسەر درێژە دان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ دیاری کردنی کات و شوێنی بەرێوەچوونی یەکەم دیداری رەسمی نێوان ترامپ و پوتن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات