ڕەشبوونی ژێر چاوەکان دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی جوانی ڕوخسارو یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆر بە گرانی چارەسەر دەکرێت ئەو ھۆکارانەش کە بەرپرسن لەم گرفتە بریتین لەمانە:
١-ھۆکاری بۆماوەی: یەکێکە لە ھۆکارەکانی دەرکەوتنی ڕەشی ژێر چاو لەم کاتەدا بەھیچ جۆرێک چارەسەری نیە،ھەربۆیە پێویستە بە بەکارھێنانی ھۆکارەکانی جوانکاری یاخود لێزەر نەھێڵدرێت.
٢-نەخۆشی ئەنیمیا(کەمخوێنی): کەمی ئاسن ئەم گرفتە نەک تەنھا کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی ھەیە بەڵکو کاریگەری لەسەر ڕوخساریش ھەیە و ھۆکارێکە بۆ زەردبوونی پێست و دەرکەوتنی ئەم ڕەشیە.
لە نیشانەکانی کەمخوێنیش: سەرگێژخواردن،قورسبوونی ھەناسە لەگەڵ چەند نیشانەیەکی دیکە،پێویستە لەم کاتەدا گرنگی بە خواردنی گۆشتی سور وجگەر و سەوزە وەکو سپێناخ وسێوی سەوز و ماسی بدرێت.
٣-فراوانبوونی بۆریەکانی خوێن: ئەو کەسانەی گرفتی نەخۆشیەکانی بۆری خوێنیان ھەیە ،ئەم ڕەشیە لە ژێر چاوەکانیان دەردەکەوێت،ھەربۆیە نوستن لەسەر سەرینی کەمێک بەرزو دانانی پارچەیەک سەھۆڵ لەسەر ئەو ڕەشیە بۆ ئەم جۆرە کەسانە زۆر بەسودە.
٤-کەم خەوی و ھیلاکی: خەوتن کەمتر لە ٦ بۆ ٨ کاتژمێر ھۆکارە بۆ دەرکەوتنی ئەم ڕەشیە.
٥- گیرانی لووت: زۆرجار ھۆکارەکەی جیوب یاخود توشبوونە بە ھەڵامەت،کاریگەری لەسەر بۆریەکانی خوێن ھەیە و دەبێتە ھۆی فراوانبوونی دەرکەوتنی ئەم ڕەشیە.
٦-کێشانی جگەرە و خواردنی کحول: ھۆکارێکە بۆ نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن ،ھەروەھا ئەو نیکۆتینەی لە جگەرەدا ھەیە ھۆکارێکە بۆ گۆڕانی رەنگی پێست.
٧-شاشەی کۆمپیوتەر و مۆبایل: بەکارھێنانی ئامێری کۆمپیوتەر و مۆبایل لەم سەردەمەدا زۆر زیادیانکردوە کە زیانی زۆر بە پێست دەگەیەنن و ھۆکارێکن بۆ رەشبوونی ژێر چاوەکان.
ئەمانەش چەند چارەسەرێکن کە دەتواندرێت بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە سودی لێوەربگیرێت:
١-دانانی پارچەیەک لە خەیار یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ئەم ڕەشیە.
٢-پەتاتە لەت لەت بکرێت ئاوەکەی بکرێتە سەر پارچەیەک لۆکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە بەفرگردا دابندرێت و لە پاشاندا بدرێت لەو ڕەشیە.
٣-گەڵای نەعنای تازە یاخود زەیتی بایامی لێبدرێت.
٤-خوێکی باش و دورکەوتنەوە لە قەلەقی و ھیلاکی.
٥-خواردنی خۆراکی تەندروست
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق