یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان “شۆڕش خالید”ی کرد بە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق

razz

کورد پۆستە بەتاڵەکانی بەغداد پڕدەکاتەوەو بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلایەن یەکێتییەوە پڕدەکرێتەوە.

“عەبدولعەزیز حەسەن”بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند،بریکاری وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و چەند پۆستێکی تر لە ئەنجومەنی وەزیران پشکی کوردە.

“عەبدولعەزیز حەسەن”ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پۆستی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە و دراوە بە “شۆڕش خالید”، ھەروەھا پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵام ھێشتا کاندید بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکراو.

“عەبدولعەزیز حەسەن”وتیشی ، ئەو وەفدەی بڕیارە سەردانی بەغداد بکات بەشێکی سەردانەکەی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات