کەنەدا پێشوازی لە پەنابەری دیکە دەکات

razz

وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بەراگرتنی ڤیزا بەشێوەیەکی کاتیی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ئێران و سوریا و یەمەن و سودان و سۆماڵ و لیبیا، حکومەتی کەنەدا تەئکیدی کردەوە بەردەوام دەبێت لە پێشوازیکردنی کۆچبەران.

“جاستن ترودۆ” سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: ئەوانەی لە توندوتیژیی و جەنگ ھەڵاتوون، دڵنیا بن لەوەی کەنەدا بەبێ رەچاوکردنی بیروباوەڕی ئایینی، پێشوازییان لێ دەکات، ئاماژەی بەوەشداوە: حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی تایبەت بە پێشوازی کردن لە پەنابەران، بەتایبەت ئەوانەی بەھۆی شەڕوپێکدادانەکان، ماڵو حاڵی خۆیان لە سوریا جێھێشتووە.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا، کەنەدا پێشوازی لە نزیکەی سی و پێنج ھەزار پەنابەری سوریا کردووەو لەماوەی رابردووشدا بەرپرسانی ئەو وڵاتە تەئکیدیان کردبۆوە لەوەی بەپێی پلانێکی تایبەت، کەنەدا پێشوازی لە سەدان پەنابەری تری سوریا دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات