تورکیا بەنیازە رێککەوتننامەی تایبەت بەپەنابەران لەگەڵ یۆناندا ھەڵبوەشێنێتەوە

chalack

لەگەڵ بەردەوام بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، حکومەتی تورکیا بەنیازە رێککەوتننی تایبەت بەپەنابەران لەگەڵ یۆناندا ھەڵبوەشێنێتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە: ئەنقەرە لە ئێستادا سەرقاڵی تاووتوێ کردنی پڕۆژەیەکە بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننی تایبەت بەپەنابەران لەنێوان تورکیاو یۆناندا، “بێ ئەوەی باس لە وردەکاریی زیاتر بکرێت لەوبارەیەوە”.
بەپێی رێککەوتننامەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاو تورکیاوە ئیمزا کراوە، یۆنان بەشێک لەپەنابەران رادەستی تورکیا دەکات.
پاش ئەوەی دادگای باڵای یۆنان داوایەکی ئەنقەرەی لەبارەی رادەستکردنەوەی ھەشت سەربازی سوپای تورکیا بەدەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رەتکردەوە کە لەدوای کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی رابردوو بەرەو یۆنان ھەڵاتبوون، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرەو ئەسینا گرژی زیاتری تێکەوت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات