بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم خوێندنگەی “دانیال میتران” لە ھەولێر کرایەوە

razz

بە ئامادەبوونی “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و “پشتوان سادق” وەزیری پەروەردەی ھەرێم و بەرپرسانی حکومی و کونسوڵی ژمارەیەک وڵات، لەرێوڕەسمێکدا لە شاری ھەولێر، خوێندنگەی نێودەوڵەتی دانیال میتران کرایەوە.

لەو رێوڕەسمەدا “فرانسوا پێغێ” سەرپەرشتیاری گشتی خوێندنگەکە رایگەیاند: “کردنەوەی بینای پێشکەوتن گرنگە، بەڵام سیستمێکی نوێ و بەردەوامیدان بەو رێککەوتنە سیاسییەی نێوان دەزگاکەمان و حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردە زۆر گرنگترە و خوێندنگاکەمان دەبێتە جێگەی متمانەی ھەموو لایەک.

وتیشی، ئێمە لێرە نین کە منداڵان لە تەمەنی دوو ساڵەوە وەربگرین و پاش قۆناغێک بڵێین فەرموون بڕۆن، بەڵکو تا دوا قۆناغ دەیانبەین.”



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات