تیمی دەریاوانی ئیتاڵیا نزیکەی ١٠٠٠ کۆچبەریان لەدەریای ناوەڕاست لەخنکان رزگار کرد

harem

تیمەکانی دەریاوانی نزیکەی ھەزار کۆچبەری نایاساییان لە دەریای ناوەڕاست رزگارکرد کە روویان لەئەوروپا کردبوو.

لەوبارەیەوە تیمی دەریاوانی ئیتاڵیا لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە کاروانێکی گەورەی کۆچبەران بە نۆ بەلەمی لاستیکی و تەختە ھەوڵیانداوە لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی تری ئەوروپا بەڕێبکەون.

بەپێی زانیارییەکان ھێزی دەریایی ئیتاڵیا دوو کەشتی بەکارھێناوە بۆ رزگار کردنی کۆچبەران، قاچاغچییەکان خراپی رەوشی لیبیایان قۆستۆتەوە بۆ گەیاندنی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا بەڵام بەھۆی خراپی کەرەستەکانی گواستنەوەوە کۆچبەرانیان رووبەڕووی مەرگ کردۆتەوە، بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەساڵی رابردووا پێنج ھەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات