بەشەخۆراکی ئاوارەکان بەڕێژەی ٥٠% کەمدەکرێتەوە

razz

رێکخراوی خۆراکی جیھانی بڕی ھاوکارییەکانی بۆ ئاوارەکانی عێراق بەڕێژەی ٥٠% کەمدەکاتەوەو ھۆکارەکەشی بۆ نەبوونی پارە دەگەڕێنێتەوە.

ئێنجر ماری فێنیز وتەبێژی رێکخراوی خۆراکی جیھانی رایگەیاند، ھەرچەندە تائێستاش بەردەوام لەڕەوانکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکانی عێراق، بەڵام لەئێستادا بەھۆی نەدانی پارە لەلایەن ئەو وڵاتانەی خۆراک بۆ ئاوارەکانی عێراق دەکڕن، بڕیاریانداوە لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە رێژەی رەوانەکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکانی عێراق ٥٠% کەمبکەنەوە.

وتیشی، بەناچاری ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، چونکە بودجەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ دابینکردنی بڕی خۆراکی تەواو بۆ ئاوارەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و چوار سەد ھەزار ئاوارەی عێراق.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات