سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە

chalack

بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوەو لە بڕگەیەکدا بەرەوپێشچونەکانی سیستمی بایۆمەتری موچەخۆرانی ھەرێم تاوتوێ بکرێت.
بە پێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری موچەخۆرانی ھەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ھاوکات بڕیارە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزارەتی “کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، راپۆرتێک لەسەر قەیرانەکان و کەمکردنەوەی خەرجیەکان لەو وەزارەتەدا پێشکەش بکات، ھەروەھا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راپۆرتێک سەبارەت بە پلانی وەزارەتەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٧ پێشکەش دەکات، دواتریش وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان راپۆرتێکی تایبەت لەسەر سێکتەرەکانی رۆشنبیری پێشکەش دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات