مارادۆنا جێی قبوڵ کردن نییە بەھۆی مۆندیالەوە لە توانای مێسی کەم بکرێتەوە

harem

دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ی ئەرژەنتین کە ھەمیشە بە لێدوانەکانی سەرنجی گشت لایەک بەلای خۆیدا رادەکێشێت ، لەدواین قسەیدا کە ئەمجارەشیان لەبارەی لیۆنێل مێسی ھاونیشتمانییەوە بوو ستایشی ئەو یاریزانە دەکات و دەڵێت ناگونجێت بەھۆی بەدەستنەھێنانی نازناوی مۆندیالەوە لە تواناکانی مێسی کەم بکرێتەوە .

جەختیش لەوە دەکاتەوە سەرکردەکەی ئێستای تانگۆ ھەمیشە وەک دیاردەیەک وایە بە بردنەوە یاخود نەبردنەوەی مۆندیال .

دیگۆ لەو لێدوانەیدا کە چاوپێکەوتن بوو لەگەڵ کەناڵی تی وای سی سپۆرتسی وڵاتەکەی ئەو بۆچونە نوێیەی خۆی لەبارەی خاوەن ٥ نازناوی باشترین یاریزانی جیھانەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد گرنگ نییە بەلایەوە کە مێسی نەبێتە خاوەن جامی جیھانی چونکە لەماوەی ٥٦ ساڵی رابردودا ھەرگیز یاریزانێکی ھاوشێوەی مێسی نەبینیەوە و سوپاسی خواشی کرد کە ئەو یاریزانە ئەرژەنتینییە.

مارادۆنا تیشی خستەر سەر ئەوەی کە بردنەوەی نازناوی مۆندیال تەنھا بە یاریزانێک ناکرێت نمونەی ئەوەی ھێنایەوە بردنەوەی مۆندیالی ١٩٨٦ ی مەکسیک بە ھەوڵ و ماندوبونی خۆی و سەرجەم ھاورێکانی ئەوکاتییەوە بووە واتە تەنھا ئەو نازناوە گەورەی لەلایەن خۆیەوە بەدەست نەھاتووە .

خاوەن نازناوی باشترین یاریزانی سەدە خۆشەویستی و رێزی خۆی بۆ ئیدگاردۆ باوزا راھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەربڕی کە لەھەر لێدوانێکیدا دوپاتی دەکاتەوە مێسی دەتوانێت جامی مۆندیالی روسیای ٢٠١٨ بباتەوە .

لەکۆتایدا ئەفسانەکەی تانگۆ وتی جێی شانازییە کە وڵاتی ئەرژەنتین خاوەنی چەندین کەسایەتی گەورەی وەک پاپا فرانسیس و خۆی و لیۆنێل مێسییە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات