لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری پەکی دەکەوێت

razz

لەماوەی ٤٨ سەعاتی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەفربارێن شارو چارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانی گردۆتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند؛ زۆرترین ریژەی بەفربارین لە سنووری باڵەکایەتی و قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی سیدەکان و گوندەکانی بناری قەندیل و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانە ؛

کە لە ھەندێکی شوێن و بەتایبەتییش لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران زیاتر لە ١ مەتر باریوە.

کە ئەوەش وایکردووە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان ئاستەنگ ببێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات