یەکێکە لەو سەوزانەی کەسەر بە خێزانی پیاز و سیرە ،دەوڵەمەندە بە فۆسفۆڕ و مەنگەنیز و کانزا،ڤیتامین و کالیسیۆم بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی نەخۆشی قۆڵۆنیان ھەیە،سودەکانیشی ئەمانەن:
١-خواردنی کەوەر یارمەتی بەھێزبوونی ئێسقان دەدات و کرداری ھەرس ئاسان دەکات،دەتواندرێت شۆربایەکی لێدروستبکرێت و لە چارەسەرکردنی کۆکە و ڕەبو َسودی لێوەربگیرێت.
٢-بۆ چالاکبوونی کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکانی دڵ بەسودە،ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.
٣-دەبێتەھۆی بەھێزبوونی چاو ،بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی ڕقبوونی دەمارەکانیان ھەیە.
٤-ڕێگری لە خوێن مەین دەکات و گرفتی کەمخوێنی چارەسەر دەکات.
٥-چارەسەری ھەوکردنی گەر و ھەوکردنی گورچیلە و نەخۆشیەکانی پێست و مایە سیری دەکات.
٦-کالۆری کەمە ،دەوڵەمەندە بە مادەی ڕیشاڵی و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە،وادەکات زو ھەست بە تێری بکرێت،ھەربۆیە بۆ دابەزانی کێشی لەش بەسودە.
٧-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە،بەتایبەتیش شێرپەنجەی پڕۆستات و قۆڵۆن.
٨-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین “K” تێیدا بۆ شانەکانی لەش بەسودە،
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق