بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای چاکسازی کۆبۆوە

chalack

لیژنەی باڵای چاکسازی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبۆوەو چەند دۆسیەیەکی تاوتوێکرد.
بە پێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبونەوەکەدا دۆسیەکانی “رێکخستنەوەی میلاکات، داھاتی گشتی، موڵک و ماڵی گشتی و زیادە ڕۆییەکان، نەوت و وەبەرھێنان، کوالێتی کۆنترۆڵ و یەکەکانی نیشتەجێبون” تاوتوێکراون و زانیاری پێویست لەبارەیانەوە خراونەتەڕوو، ھەروەھا وردەکاری و زانیاری پێویست لەسەر ئەو دۆسیانە ئاراستەی سەرۆکی لیژنەکان کراوە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوودا راپۆرتی کۆتایی لەسەر ئامادە بکەن و دواتر پێشکەشی سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات