بەدەستھێنان و لەدەستدانی ھەر پاڵەوانێتییەک بۆ ریاڵ مەدرید کارەساتێک رووبەڕووی بارسێلۆنا دەکاتەوە

harem

لەھەواڵێکی سەیر و سەرنج راکێشدا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردەوە ھەرکاتێک یانەی ریاڵ مەدرید پاڵەوانێتییەک بەدەستبھێنێت یاخود لەدەستی بدات ئەوا یانەی بارسێلۆنا رووبەڕوی کارەساتێکی دادگایی دەبێتەوە.

مۆندۆ بەنمونەی ئەوە دەستی پێکردووە کاتێک ریاڵ مەدرید لە ساڵی ٢٠١٣ نەیتوانی ھیچ نازناوێک بباتەوە دۆسیەی خۆدزینەوە و چۆنیەتی گرێبەستی نێیمار لە سانەی سانتۆسەوە بۆ بارسێلۆنا سەری ھەڵدا و دواتریش کێشەی خۆزینەوەی باج لەلایەن مێسییەوە دروست بوو.

رۆژنامەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەی سێلتا ڤیگۆ دوچاری چونە دەرەوە بۆوە و ماڵئاوایی لەو جامە کرد بووە ھۆی ئەوەی سەرلەنوێ کەیسی گواستنەوەکەی نێیمار لە یانەی سانتۆسەوە بۆ بارسێلۆنا سەر ھەڵبداتەوە

بەڵام بەجۆرێک بەتێپەڕینی تەنھا ١ رۆژ بەسەر چونەدەرەوەکەی یانەی شاھانە گرتە ڤیدیۆی لێکۆڵینەوە لە نێیمار کە لەدادگا گیرابوو بڵاو کرانەوە و دۆسیەی ئەو یاریزانە سەرلەنوێ پەرەکانی ھەڵدرایەوە ، ئەمە سەرباری ئەوەی لە ماوەی رابردودا بڵاوکرایەوە گوایە گومانەکانی ئەو گواستنەوەیە کۆتایی ھات و کێشەکان چارەسەر کران



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات