داعش ڕێگری دەکات لە ھەڵھاتنی ئەندامەکانی لە موسڵەوە بۆ شاری ڕەققەی سوریا

chalack

داعش رێگە نادات ھیچ چەکدارێکی ئەو گروپە تیرۆریستییە لە بەری راستی شارەکەوە بەرەو شاری رققەی سوریا بڕوات.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە داعش لەبەری راستی شاری موسڵ بەبڕیارێک رۆیشتنی چەکدارانی ئەو گروپە تیرۆریستییەی بۆ شاری رققەی سوریا قەدەغە کردووە، دوای ئەو بڕیارە ھیچ تیرۆریستێکی داعش بەھەر ھۆکارێک بێت بۆی نییە بەری راستی شاری موسڵ بەئاراستەی شاری ڕەققە جێبھێڵێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە کە ھەڵھاتن لەناو ریزەکانی داعش بۆ شاری رققەی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەتایبەت لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەری راستی شاری موسڵ و بەو ھۆیەشەوە باری دەروونی چەکدارانی داعش ھەرەسی ھێناوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات