ئەمریکا پێدانی ڤیزەی بەھاوڵاتیانی عێراق و شەش وڵاتی تر ڕاگرت

chalack

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێکی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکردو بەپێی ناوەرۆکی یەکێک لەو بریارانە ئەمریکا پێدانی ڤیزە بەھاوڵاتی ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقاو خۆرھەڵاتی ناوەراست رادەگرێت.
رۆژی ھەینی دۆناڵد ترامپ چەند بڕیارێکی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد، بەپێی ئەو بریارانە لەمەودوا ھەر کەسێک کە بیەوێت سەردانی ئەمریکا بکات دەبێت ڤیزەی ئەمریکا وەربگرێت، بریارەکە ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە پێشتر دەیان توانی بێ ڤیزە سەردانی ئەمریکا بکەن.
ھەروەھا ترامپ بەرنامەی وەرگرتنی کۆچبەرانی بۆ ماوەی ٤ مانگ راگرت و بەرنامەی وەرگرتنی کۆچبەرانی سوریاشی لە ئەمریکا بۆ کاتێکی نادیار ھەڵپەسارد، سەرباری ئەو بڕیارە دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە کە لەمەودوا ئەولەویەت بۆ ئەو کۆچبەرە مەسیحییانە دەبێت کە دەیانەوێت ڕوو لە ئەمریکا بکەن.
بەپێی ناوەرۆکی یەکێکی تر لە بریارەکان ئەمریکا پێدانی ڤیزەی بەھاوڵاتیانی عێراق و ئێران و سوریا و یەمەن و لیبیا و سودان و سۆماڵ راگرتووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات