بەڕێوەبەری گشتی پەوەردەی گەرمیان: بڕە پارەی وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان بەم نزیکانە خەرج دەکرێت

harem

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند سەبارەت بە خەرج کردنی ئەو بڕە پارەییەی کەوەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە وەک ھاوکاری بۆ مامۆستایان خەرج بکرێت ، بەم نزیکانە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دارا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتیی پەوەردەی گەرمیان بەکوردساتی راگەیاند جگەلەو بڕە پارەییەی کەوەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان تەرخانی دەکات ، ھاوکات بە ھەمان شێوەش رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بڕیاریداوە بڕی “سەد ” تا “سەدوپەنجا ” ھەزار دینار بۆ کرێی ھاتوچۆی مامۆستایان دابین بکات، ووتیشی : ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەوەردە لەکاتێکدایە کەبەھۆی خراپی رەوشی دارایی مامۆستایانەوە بۆماوەی سێ مانگ مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کرد .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات