لە ئەڵمانیا ٣٥٠٠ ھێرش کراوەتە سەر کۆچبەران

harem

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٦ دا ٣٥٠٠ ھێرش کراونەتە سەر کۆچبەران لەوڵاتەکەی و ٥٦٠ کۆچبەر برینداربوون کە زیاتر لە ٤٠ کۆچبەریان منداڵ بوون.

بڵاوکرنەوەی ئاماری ھێرشکردنە سەر کۆچبەران لە ئەڵمانیا لەوەڵامی پرسیاری یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی ئەو وڵاتە دێت کەئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیای کردووە، ھاوکات حکومەتی ئەو وڵاتەش ئیدانەی ھێرشکردنە سەر کۆچبەران دەکات لە ئەڵمانیا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاوە بڵاوکراوەتەوە، لەساڵی ٢٠١٦ دا نزیکەی ھەزار جار ھێشرکراوەتە سەر شوێنی مانەوەی کۆچبەران لە ئەڵمانیا، ئەو ژمارەیەش کەمترە بەبەراود بە ساڵی ٢٠١٥ کە تیایدا زیاتر لە ھەزار جار ھێرشکراوەتە سەر شوێنی مانەوەی کۆچبەران .

لەساڵی ٢٠١٦ ژمارەی کۆچبەران لەئەڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاوکەمیکردووە، بەتایبەت دوای داخستنی رێگەی باڵکان و رێککەوتنەکەی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، بەپێی ئامارەکانیش ٢٨٠ ھەزار کۆچبەر لەساڵی ٢٠١٦ داوای مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتە کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات