نەتەوە یەکگرتووەکان: ٢٠ ملیۆن ھاوڵاتی لەژێر ھەڕەشەی برسێتیدان

helin

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەک لەبارەی برسێتی لەئەفریقا رادەگەیەنێت و داواش لەوڵاتانی جیھان دەکات چوار ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کۆبکەنەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێز ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەوڵاتانی یەمەن و سۆماڵ و نەیجیریاو باشووری سودان، برسێتی ھەڕەشە لەژیانی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن ھاوڵاتی دەکات جگە لەژمارەی ئەو منداڵانەی پێشتر سونسێف رایگەیاندبوو کەھەمان ھەڕەشەیان لەسەرە.

وتیشی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەو دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ ھاوڵاتیانی ئەو چوار وڵاتەو نەھێشتنی مەترسییەکە، لیژنەو کۆمسیۆنە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەبواری رووبەڕووبوونەوەی برسێتی، پێویستیان بە چوار ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە، بۆیە داوا لەوڵاتانی جیھان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکەن بەزووترین کات ئەو پارەیە کۆبکەنەوەو ژیانی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن ھاوڵاتی کیشوەری ئەفریقا لەبرسێتی رزگار بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات