ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی سێ کەسیان دەستگیرکرد

helin

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە ھێنان و بازرگانی کردن بەھەموو جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەرەوە ، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەبەرواری ( ١٦/٦/٢٠١٦ تا ڕۆژی ١٩/٦/٢٠١٦ ) لەناو شار و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (١٤) ی مخدرات ، سێ کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و ھەواڵەکردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( ٢١/٢/٢٠١٧ ) لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ ، سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- تاوانبار ( م ، خ ، س ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٨٨) کورد ، ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (٣)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار .

٢- تاوانبار ( ب ، ا ، ح ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٨٤) ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (٦)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار .

٣- تاوانبار ( ف ، ا ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (١٩٨٥ ) کورد ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (٦)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات