تەنھا ئەلڤارۆ مۆراتا رکابەری لیۆنێل مێسی دەکات

helin

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ھەواڵێکیدا تیشکی خستۆتە سەر ئاستبەرزی و بەتوانایی ئەلڤارۆ مۆراتا یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەبارەی ئەو یارییانەی کە بەشداری کردووە مارکا دەڵێت ، ئەو گۆڵەی کە مۆراتا لە ڤیاریاڵی کرد توانی لەکۆی ٨ یاری کە لەم وەرزەدا بەشداری کردووە ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ٧ گۆڵ بەرز بکاتەوە.

کە بەوەش تەنھا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا لەپێش ئەو یاریزانەوەیە کاتێک لە ٨ یاری رابردووی یانەکەی لە لالیگادا ٨ گۆڵی تۆمار کردووە بەڵام مارکا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو ٨ یارییە مۆرتا بەشداری کردووە تەنھا لە سیانیان , بەشێوەی سەرەکی بووە و٥ یارییەکەی تر بەسەرجەمیان ٨٤ دەقیقە یاری کردووە کە سەرباری ئەوەش لەپێش کەریم بن زیمەی ھاورێیەوە دێت کە بەشێوەە سەرەکیش یاری کردووە.

جگە لەوەش مۆراتا توانیویەتی پێش لویس سوارێز و گریزمان و کریستیانۆ و(سام بن یدیر ) و گاریس بەیڵ و “گامیرۆ” ش بکەوێت، ھەمان سەرچاوە ھەواڵەکەی بەوە کۆتایی پێ ھێناوە کە دەڵێت مۆراتا لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شاھانە خاوەنی ١٢ گۆڵە کە ئەو ژمارە گۆڵەی لەگەڵ وەرزی رابردوو لەکەڵ یۆڤانتۆس ھاوتا کردەوە، لەکاتێکدا لەگەڵ شاھانە ١٢٠٠ دەقیقە یاری کردووە بەڵام لەگەڵ یۆڤی ٢٣٠٠ دەقیقە یاری کردبوو.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات